Accessibility links

سعودیە و هاوپەیمانی عەرەبی ئێران و حیزبوڵا تۆمەتبار دەکەن بە دەست تێوەردان لە کاروباریانەوە


وەزیری دەرەوەی سعودیە و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی ڕەخنەیان ئاڕاستەی ئێران و حیزبوڵای شیعە کرد، ئەوەش لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەدا لە قاهیرە، هەروەها هۆشیاریشیاندا لەوەی کە دەستەوەستان ناوەستن لەبەردەم دەست تێوەردانەکانی ئێرانەوە لە کاروباری وڵاتانی عەرەبیدا.

لە هەفتەکانی ڕابردوودا گرژییەکانی نێوان سعودیە و ئێران زیاتربوون سەبارەت بە دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیری لوبنان سەعد حەریری زیادبوونی ناکۆکییەکان لە یەمەن.

حەریری کە هاوپەیمانێکی کۆنی سعودیەیە لە چواری مانگی یانزەدا لە ڕیاز دەست لەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند. حەریری وتی دەترسێت لەوەی بیکوژن و ئێران و حیزبوڵای تۆمەتبار کرد بەوەی سەرچاوەی ئاژاوەگێڕین لە جیهانی عەرەبیدا.

جێی ئاماژەیە حیزبوڵا هێزێکی سەربازیی و جووڵانەوەیەکی سیاسیی و بەشێکە لە حکومەتی لوبنان و هەروەها هاوپەیمانی سەرۆکی لوبنان میشاڵ عەونیشە.

هەروەها سعودیە حیزبوڵا تۆمەتبار دەکات بەوەی ڕۆڵی هەبووە لە هاویشتنی موشەکێک لە یەمەنەوە بەرەو ڕیاز، ئێرانیش ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە و هەروەها ڕەتیشی دەکاتەوە کۆمەکی چەکدارە حوسییەکانی کردبێت.

وەزیری دەرەوەی سعودیە عادل جوبەیر لە کۆبوونەوەکەدا وتی " سعودیە دەستە وەستان ناوەستێت و بەردەوام دەبێت لە بەرگریکردن لە ئاسایشی."

وەکوو ئاماژەیەک بۆ ئێران و سیاسەتەکەی لە ناوچەکەدا جوبەیر وتی " هەر ڕامانینێک لە مامەڵەکردنی سیاسییدا لەوانەیە هانی ئێران بدات سیاسەتی دوژمنانەیی زیاتر ببێت، بۆیە ئێمە پێویستە ئەمڕۆ پێکەوە بەجدیی و ڕاستگۆیی لەگەڵ وڵاتەکانمان و گەلەکانماندا بوەستینن لەدژی ئەم سیاسەتانە بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکانمان و پارێزراوی گەلەکانمان."

دەزگای هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی کۆبوونەوەی بەپەلەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەب لەسەر داوای سعودیە و پشتیوانیکردنی ئیماڕات و بەحرەین و کوەیت دەبێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چۆنێتی بەرەنگاربوونەوەی دەست تێوەردانی ئێران.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG