سەرۆکی حکومەتی لیبیا فائیز سەڕاج وتی ئامادە نیە لەگەڵ سەرکردەی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا خەلیفە حەفتەردا دابنیشێت بۆ وتوێژکردن سەبارەت بە کۆتای هێنان بە هێرشەکانی حەفتەر بۆ سەر تەڕابلسی پایتەختی لیبیا کە ماوەی دوو مانگە بەردەوامە.
ئەم لێدوانانەی سەڕاج بۆ ڕۆیتەرز ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەگەرێکی زۆر کەم هەیە بۆ وەستاندنی شەڕ لە تەڕابلس کە سەڕاج و حکومەتەکەی لەوێ جێگیرن.
لە نوێترین گرژییەکانی ناو لیبیادا دوای لەناوبردنی موعەمەر قەزافی لە ساڵی 2011 دا، هێشتا هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا نەیانتوانیوە کۆنتڕۆڵی تەڕابلس بکەن، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی شەڕ و پێکدادانەکان زیانێکی زۆریان گەیاندووە بە گەڕەکەکانی باشووری شارەکەدا و هەزاران هاوڵاتی مەدەنی ئاوارە کردووە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز