Accessibility links

بە هاوکاری نوێی بۆ پێنج وڵاتی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا، ئەمەریکا بەرەنگاری چین دەبێتەوە


شارەزایان لە هەرێمـەکە دەڵێن حکومەتی ئەمەریکا بەنیازە هەوڵێکی دیکە بدات بۆ کەمکردنەوەی هەژموونی چین لە باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا لە رێی هاوبەشییەک بۆ یارمەتیدانی پێنج وڵاتی کەبە شێوەیەکی نەریتی داوای یارمەتی لە بێژینگ دەکەن.

هاوبەشیی ناسراو بە میکۆنگ – ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کە لە 11 مانگی 9 پێکهێنرا، دەسەڵات دەداتە واشنتن لە کەمبۆدیا، لاوس، میانمار، تایلاند هەروەها ڤێتنام لە رێی پێشکەشکردنی کۆمەک و یارمەتی بۆ پرۆژە جۆراوجۆرەکان هەر لە فریاگوزاری بۆ کۆڤید-19 وە بگرە هەتا دەگاتە رێکارەکانی دژ بە وشکە ساڵی .

شیکاران دەڵێن، بەرپرسانی ئەمەریکا هیواخوازن هاوبەشەکانیان لە باشووری رۆژهەڵاتی چین ئەم بەخشندەییەی ئەمەریکا ( کۆمەک و یارمەتییەکانی ئەمەریکا) یان لەوەی چین پێباشتربێت.شارەزایان دەشڵێن چین بە تووندی ژێرخانی ئابووری لە باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا بنیاتدەنێت ، بەڵام چین هەڕەشە لە پێداویستی ئاوییان دەکات بە دروستکردنی بەنداو و هەروەها بە هەڕەشەکردنی لە هەندێ لەو وڵاتانەی کە چین قەرزی پێداون.

چین و ئەمەریکا کە دوو زلهێزی مەزنی نەیاری یەکترن، کێبڕکێدەکەن لە زۆر بەشی جیهاندا بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی وڵاتانی بچوکتر ، لەودەمەی حکومەتیبەیژین توانای ئابووری و سەربازی خۆی لەدەرەوەی وڵات فراواندەکات . لە باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا ، ویلایەتەیەکگروکانی ئەمەریکا پشتیوانی لە ڤێتنام دەکات لە بەرهەڵستیکردنی فراوانخوازی چین لە دەریای باشووردا لەو شوێنەی هەردوو وڵات داواکاری دژبەریان تێدا هەیە.

ئالیکزاندەر ڤوڤینگ پرۆفیسۆر لە سەنتەری دانیاڵ کەی ئیناوی ئاسیا - پاسیفیک بۆ لێکۆڵینەوەکانی ئاسایش لە هاوایی گوتی؛ هاوبەشیی ئەمەریکا- میکۆنگ سەرتۆپی کارنامەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بوو لەبەر ئەوەی ئەمەریکا درکی بە گرنگی ئەم هاوبەشییە لەو هەرێمەدا کردووە ، ئەوەی چین بڕیک دەستکەوتی گرنگی تێدا وا بەدەستدێنێت. ڤوڤینگ گوتیشی هەتا کێبڕکێی نێوان ئەمەریکا و چین روو لە هەڵکشان بکات، گرنگی هاوبەشیی میکۆنگ لەو هەرێمەدا زیاددەکات.

هاوبەشیی واشنگتن بە شێوەیەکی کارا جێی دەستپێشخەریە 11 ساڵ کۆنەکەی میکۆنگ ی خوارو دەگرێتەوە و هەروەها ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاش پشتیوانی لێکرد. وڵاتانی بەشداربوو بەیانامەیەکی هاوبەشیان واژۆکرد بە چوار رۆژ دوای پێکهێنانی هاوبەشییەکەی نێوانیان ، پەیماندەدەن بۆ شەفافیەتی بەهێزتر و رێزگرتن لە سەروەری و دەستوەرنەدان و حوکمی یاسا و هەروەها رێزگرتن لە یاسای نێودەوڵەتی .

ئەو هاوبەشییە فریاگوزاری ئەمەریکا بە تایبەتی بۆ پەتا بۆ پێنج وڵاتی باشووری ئاسیا دابیندەکات ،ئەمەش سەرباری ئەو 52 ملیۆن دۆلارەی کۆمەک کە ئەمەریکا لەمساڵدا پێشکەشی کرد ،هەروەها 6 ملیۆن دۆلاری دیکە دەبەخشێت بۆ ئەو کارانەی کە ئەو هەنگاوانە دەگرێتەوە بۆ یارمەتیدانی وڵاتانی بەشداربووی هاوبەشیی میکۆنگ بۆ بڕیاردانی دروست سەبارەت بە ئاو. داتاکان یارمەتی حکومەتان دەدات بۆ بڕیاردان لەسەر پێدانی بەشی جوتیاران و هەروەها رێکارەکانی کۆنترۆڵی لافاو.

بەیانامە هاوبەشەکەی ئەو هەرێمەی کە بە درێژایی روباری میکۆنگە ئەوەی درێژییەکەی 4350 کیلۆمەترە، چاوەڕوانی ژێرخانێکی وزەی کوالتی ئاست بەرز دەکات پێکەوە لەگەڵ هەنگاوەکان بۆ یارمەتی لە رێگریکردن لە بازرگانی نایاسایی بە ژیانی ئاژەڵە دەشتەکیەکان، هەروەها رێکارەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی لافاو و وشکەساڵی .

وڵاتی میکۆنگ هیوادەخوازن لە پشت بە ستنیان بە کۆمەکو یارمەتی لە رادەبەدەری چین دووربکەونەوە. ، بە تایبەت لەبەرئەوەی بەنداوەکان لەسەر روبارەکەی دەگاتە چین دەتوانێت بەشەکانی خوارەوەی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا وشک بکات . تایتینان پۆنگسوودیراک پرۆفیسۆری زانستی سیاسی لە زانکۆی چولالۆنگکۆرن لە بانکۆک دەڵیت ؛ چین بەردانەوەی ئاو لە بەنداوەکان وەک کارتێکی بەهێزی سەوداپێکردن لە باشووری رۆژهەڵاتی ئاسایا بەکاردێنێت. ناوبراو گوتیشی ئەوەی ئەمەریکا پێشکەشی دەکات هێزێکی هاوسەنگکردن و قەرەبووکردنە دەشڵێت هیچ یەکێک لە وڵاتانی کەمبۆدیا و لاوس و میانمار و تایوان و هەروەها ڤێتنام نایانەوێت چین بەسەریاندا زال بێت. واتە ئەو وڵاتانەی کە 60 ملیۆن کەس بۆ ژیانیان پشت بەو روبارە دەبەستن.

پرۆژەکانی وەبەرهێنانی چین لە بەشەکانی دیکەی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا ناڕازیی لێکەوتوەتەوە بەهۆی ئەوەی چین هێزی کاری خۆی لەو وڵاتانەدا لەبری کرێکارانی خۆجێی بەکاردێنێت.

XS
SM
MD
LG