Accessibility links

کۆریای باشوور دەڵێت چارەسەری سەربازیی لەگەڵ کۆریای باکووردا جێی قبوڵکردن نیە


وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور وتی دەبێت کێشەی بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی کۆریای باکوور سیاسییانە چارەسەر بکرێت و هەروەها وتیشی دڵنیاین لەوەی ئەمەریکا پێشتر وتوێژ لەگەڵ حکومەتەکەیدا دەکات ئەگەر بیر لە بژاردەی سەربازیی بکاتەوە.

وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور کانگ کیۆنگ هوا لە داڤۆس وتی " دەبێت بابەتی ناوەکیی لەڕێی هەوڵە سیاسییەکانەوە چارەسەر بکرێت، بژاردەی سەربازیی جێی قبوڵکردن نیە."

وتیشی " من دڵنیام لەوەی ئەمەریکا بیەوێت هەر شتێک بکات لەم بارەیەوە پێشتر لەگەڵ ئێمەدا وتوێژ دەکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG