Accessibility links

پۆڵ ڕایان : واشنتن دەبێت هەڵبژاردە سەربازییەکانی بەکراوەیی بهێڵێتەوە سەبارەت بە کۆریای باکوور


سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا پۆڵ ڕایان لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ بەریتانیا وتی ئەمەریکا دەبێت هەڵبژاردە سەربازییەکانی بەکراوەیی بهێڵێتەوە سەبارەت بە کۆریای باکوور بەڵام نایەوێت بەکاری بهێنێت هەتاکوو ناچار دەبێت بەکاری بێنێت

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا بەڕێوبەرایەتی ئەمەریکا ئامادەیە بۆمب بهاوێژێت بۆ کۆریای باکوور وتی " بەدڵنیاییەوە نامانەوێت بگەینە هەڵبژاردەی سەربازی، بەڵام پێویستە لەسەرمان هەموو هەڵبژاردەکان لەپێش خۆماندا دابنێین."

لە دانیشتنێکی پرسیار و وەڵامدا کە باس لە بابەتی جیا جیا کرا ڕایان وتی پشتگیری لە توندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران دەکات و وڵاتە یەکگرتووەکان دەیەوێت بەزووترین کات ڕێکەوتنێکی بازرگانی لەگەڵ بەڕیتانیا بکات.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG