Accessibility links

لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی رووسیا ١٦ کەس گیانیان لە دەستدا


فڕۆکەیەکی رووسیا یەکشەممە لە سەر هەریمی تاتارستان کەوتەخوارەوە و ١٦ کەس گیانیان لە دەست دا و حەوت کەسیش بریندار بوون وەک وەزارەتی بەشی تەنگەتاوی رایگەیاند.

ئەفڕۆکەیە کە هەڵگری ٢٣ مسافیربوو، لە نێویان دا تاقمێک کە لە نیشتنەوە بە پەڕەشووتدا شارەزای بوون، ٩:٣٠ بەیانی بە کاتی خۆجێی لە نزیک شاری مێنزێلنسک کەوتە خوارەوە وەک وەزارەتەکە گوتی، هەروەها گیانی حەوت کەسیشیان رزگار کردووە.

هەر حەوت لە بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گوێزراونەوە کە دۆخی تەندروستی کەسێکیان لە مەترسی جیدی دایە.

لە دەمێکدا فرۆکەوانان هەوالیان دا بە شێوەی تەنگەتاوی بنیشنە سەر زەوی دوای ئەوەی یەکێک لە مەکینەکانی لە کار کەوت، بەڵام بوو بە هۆی ئەوەی فرۆکەکە بکەوێتە خوارەوە.

هەر چەند رووسیا پێوانەکانی بەشی سڵامەتی و پاراستنی ئاسمانی لە ئەم چەند ساڵانەی دواییدا باشتر کردووە، بەڵام کەوتنەخوارەوەی بە تایبەتی فڕۆکە کۆنەکان ئەویش لە هەریمە دووردەستەکاندا هەروا روودەدات.

کاربەدەستانی رووسیا لێکۆڵینەوەیان دەست پێکردووە.

فڕۆکەیەکی بەشی راگواستن لە چەشنی ئانتۆنۆف مانگی رابردوو کەوتە خوارەوە و شەش کەس تێیدا گیانیان لە دەست. هەروەها لە مانگی حەوت فڕۆکەیەکی تر لە کامچاتکا تووشی رووداو بوو و ٢٨ مسافر گیانیان لە دەست دا.

بە گوێرەی میدیای رووسیا، فرۆکەکە لە ساڵی ١٩٨٧ دا سازکرابوو و خاوەنەکەی کۆمەڵکای خۆبەخشان بۆ هاوکاری لە گەڵ لەشکر، بەشی ئاسمانی و دەریایی بوو کە پەیوەندیان بە حکومەتەوە هەیە.

XS
SM
MD
LG