Accessibility links

پۆلیسی سەربازی ڕوسیا لە کۆبانێ بڵاودەبنەوە و سەرۆک ترامپ دەڵێت ئاگربەست بۆتە هەمیشەیی


ڕۆژی چوارشەممە بەپێی ڕێکەوتنەکەی نێوان ڕوسیا و تورکیا پۆلیسی سەربازی ڕوسیا لەسەر سنووری باووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاوبوونەوە و لە هەمان کاتیشدا سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر هێزە کوردییەکان کۆتای پێهات.

دوای دوو هەفتە لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا و هێرشەکەی تورکیا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، بڵاوکردنەوەی پۆلیسی سەربازی ڕوسی لە سوریا خێرایی گۆڕانی تەرازووی هێزی لە ناوچەکەدا دەرخست.

لە لێدوانێکیدا لە کۆشکی سپی، سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی تورکیا ڕایگەیاندووە ئاگربەستەکە بۆتە هەمیشەیی و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئەمەریکا سزاکانی سەر هەناردەی تورکیا ڕابگرێت.

گەیشتنی پۆلیسی سەربازی ڕوسیا بۆ کۆبانێ دەستپێکی ئەرکێکی ئاسایشی ڕوسیا و سوریایە بۆ دوورخستنەوەی یەکینەکانی پاراستنی گەل بە قوڵایی 30 کیلۆمەتر لە سوریا بەپێی ئەو ڕێکەوتنەی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن و ڕەجەب تەیب ئەردۆگان پێی گەیشتن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG