Accessibility links

پـۆلیسی نەمسا: ئەو پـیاوە چیچانیـیەی لە نزیک ڤیەننا کوژرا ڕەتیکردبووە بیپارێزین


پۆلیسی نەمسا رۆژی دووشەممە ڕایگەیاند پـیاوێکی ڕووسیایی کە شەوی شەممە لە نزیک ڤیەنـنا بە گولـلە کوژا ، پـێشنیارێکی پـۆلیسی ڕەتکردبووەوە بۆ پاراستنی.

میدیاکان لە نەمسا رایگەیاند کوشتنی ئەو پیاوە بە رەچەڵەک چیچانیە تەمەن 43 ساڵە کە بۆ پتر لە 10 ساڵ لە نەمسا ژیابوو ، لەوانەیە هۆکاری کوشتنەکەی سیاسی بێت.

دەزگای هەواڵگری هەرێمی و دەسەڵاتی دژە تیرۆر سەرقاڵی کەیسی کوشتنەکەن و سەرۆکی دەزگاکە " رۆلاند شێرشەر " بە ئاژانسی رۆژنامەوانی نەمسای گوت کە هۆکاری کوشتنەکە هێشتا ناڕوونە و گوتیشی کوشتنەکەی دەشێت هۆکاریی سیاسی بێت یان ڕەنگە کێشەی لەگەڵ کەسێک هەبووبێت.

پۆلیس گوتی ؛ بە ماوەیەکی کەم دوای کوشتنی پیاوە روسیەکە ، کەسێکی رووسیایی تەمەن 47 ساڵ لە درەنگانێکی رۆژی شەممەی رابردوو لە شاری لینز لە نەمسا دەستگیرکرا. پیاوێکی دیکەی رووسیایی کە لەگەڵ قوربانیەکە هاتبوو بۆ شوێنی رووداوەکە ، ئەویش بە پەیوەندی بە کوشتنەکە لە ناوچەی گیراسدۆفی دەرەوەی ڤیەنـنا دەستگیرکرا لەو شوێنەی تاوانەکەی تێدا ئەنجامدرا. هەردوو دەستگیرکراوەکان گوتیان قوربانیەکە پاراستنی خۆی لەلایەن پۆلیسەوەی رەتکردبووەوە ، بەڵام نەیان گووت کەی و بۆچی پۆلیس پاراستنی پێشکەش بە کۆژراوەکە کردبوو.

کوشتنی ئەم کەسە، دوابەدوای چەندان هێرشی دیکە هات کە لەم ساڵانەی دوایی کرانە سەر کەسانی بە ڕەچەڵەک چیچانی لە دەرەوە.

مانگی رابردوو داواکارانی گشتی ئەڵمانیا پیاوێکی ڕووسیایـیان تاوانبارکرد بە کوشتنێکی کەسێکی بە ڕەچەڵەک چیچانی خەڵکی گورجستان بە رۆژی نیوەڕۆ لە بەرلین. قوربانیەکە شەڕی لە دژی سوپای ڕووسیا لە چیچان کردبوو ، لە ساڵی 2016 دا ئەم پیاوە ڕووی لە ئەڵمانیا کردبوو . داواکارانی گشتی ئەڵمانیا گوتیان گۆمانلێکراوەکە ئەرکی کوشتنەکەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی روسیاوە پێسپێردرابوو.

سەرچاوە: AP

XS
SM
MD
LG