دەزگای هەواڵ ڕوسی لە زاری وەزارەتی بەرگری ڕوسیاوە بڵاویکردەوە فڕۆکەیەکی کۆپتەری ڕوسی لە جۆری ئێم ئای-24 لە سوریا کەوتۆتە خوارەوە و لە ئەنجامدا فڕۆکەوانەکەی گیانی لەدەستدوە.
هەروەها دەڵێن هۆکاری کەوتنە خوارەوەکە کێشەیەک بووە لە بزوێنەرەکەیدا.
دەزگای ڕاگەیاندنی ڕوسیا لە زاری وەزارەتەکەوە بڵاویکردەوە کۆپتەرەکە لە کاتێکدا کە لە ڕێگایدابووە بۆ بنکەی ئاسمانی لە پارێزگای حەمات کەوتۆتە خوارەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز