دەزگای هەواڵی ڕوسی لە زاری وەزارەتی بەرگری ڕوسیاوە بڵاویکردەوە کۆپتەرێکی سەربازیی ڕوسی لە جۆری کەی ئی-52 لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کەوتۆتە خوارەوە و لە ئەنجامدا دوو فڕۆکەوانەکەی گیانیان لەدەستداوە.
دەزگای هەواڵی تاسی ڕوسیا لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری ڕوسیاوە بڵاویکردەوە " کۆپتەرە سەربازییە ڕوسییەکە لە ئەرکێکیدا بووە بەسەر ئاسمانی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کۆماری عەرەبی سوریاوە و لەو کاتەدا کەوتۆتە خوارەوە."
جێی ئاماژەیە لە سێی مانگی پێنجدا فڕۆکەیەکی جەنگی ڕوسی لە جۆری سوخۆی-30 ئێس ئێم پاش کەمێک لە هەستانی لە سوریا کەوتە خوارەوە و لە ئەنجامدا بە هەمان شێوە دوو فڕۆکەوانەکەی گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز