Accessibility links

جەنەڕاڵێکی ڕوسی لە سوریا کوژرا


وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند یەکێک لە جەنەڕاڵەکانی لە سوریا کوژراوە کاتێک لەدژی داعش شەڕی کردووە.

وەزارەتەکە ڕایگەیاند " جەنەڕاڵ ڤالێری ئاساپۆڤ کوژرا کاتێک بۆمبێک لەلایەن چەکدارانی داعشەوە تەقێنراوەتەوە."

وتیشی " وەکوو ڕاوێژکاری سەربازیی بۆ هێزەکانی حکومەتی سوریا خزمەتی دەکرد، لە پڕۆسەی ڕزگارکردنەوە شاری دەیر ئەلزوری سوریادا."

پارێزگای دەیر ئەلزور کە دەکەوێتە سەر سنووری ڕۆژئاوا لەگەڵ عێراقدا دەوڵەمەندە بە کێڵگەی نەوت و گاز کە بۆتە سەرچاوەی سەرەکی داهاتی داعش.

لە هەمان کاتدا دەزگای ڕاگەیاندی سوریا ڕایگەیاند حکومەتی سوریا و هێزەکانی هاوپەیمانان دەستیان گرتووە بەسەر ماداندا کە دەکەوێتە باکووری دەیر ئەلزور و باشووری شاری ڕەققەوە.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG