Accessibility links

هوشداری پوتین سەبارەت بە ئەگەری ڕاگرتنی هەناردەی گاز بۆ ئەڕووپا لە ڕیگای یوکڕاینەوە


سەرۆکانی ڕووسیا، فەڕانسەر، ئاڵمان و یوکڕاینە
سەرۆکانی ڕووسیا، فەڕانسەر، ئاڵمان و یوکڕاینە

کۆشکی کرمڵین سێ شەمە ڕایگەیاند کە ڤلادمر پوتن سەرۆک کۆماری ڕووسیا سەبارەت بە ئەگەری ڕاوەستانی هەناردە کردنی گاز بە ئەڕووپا لە ڕیگای یوکڕاینەوە هوشداری بە سەرۆکی حکومەتی ئاڵمان داوە.

ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی نیویۆڕک تایمز کە ئەویش بە گوێرەی ئاژانسی ئاسۆشێتێدپرێس باسی دەکات، گوتی کە پوتن لە وتو و وێژێکی تەلەفۆنی لە گەڵ ئانگێلا مێرکر کە پێشتر لە رۆژی سێ شەمە دا ئەنجام درا، ئەو هوشدارییەی داوە.

سەرۆکی ڕووسیا بە دەربڕینی ئەوە کە یوکڕاینە لە واژوکەی ڕێکەوتنی هەناردە کردنی گازی سرووشی لە زستان دابێت دا پەشیمان بۆتەوە، هوشداری دا کە ئەوە مەسەلەی هەناردەکردنی گاز بە ئەرووپا دەخاتە مەترسییەوە.

هێلی لوولەی هەناردەکردنی گازی ڕووسیا بۆ ئەرووپا کە بە یوکڕاینە دا تێدەپەڕیت، بۆ دابین کردنی وزەی وڵاتانی ئەڕووپایی گرنگێکی زۆری هەیە.

گرژییەکانی چەند ساڵی ڕابردووی نێوان ڕووسیا و یوکڕاینە چەندین جار بۆتە هۆی ئەوەی هەناردە کردنی گازی سرووشی بە ئەرووپا ڕابوەستێت.

هەنگاوی موسکۆ بۆ پێکەوە لکاندنی دوڕگەی کریمە بە خاکی خۆی و پشتیوانی لە جیاوازیخوازانی خۆرهەلاتی یوکڕاینە، پەیوەندییەکانی ڕووسیای لە لایەک، و یوكڕاینە و پشیتوانانی ڕۆژئاوایی ئەو لە لایەکی تر بەرەوگرژی بردووە.

XS
SM
MD
LG