Accessibility links

کارمەندانی فریاگوزاری دەزگای تۆمارکردنی فرۆکەکەی ڕووسیا دەدۆزنەوە


لۆتکەکانی فریاگوزاری ڕووسیا

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا گوتی، سێشەمە کارمەندانی فریاگوزاری دەزگای تۆمارکردنیان لە فرۆکەیەکی رووسیا دۆزیوەتەوە کە دوایی حەوتوو کەوتە نێو دەریای ڕەش.

هەموو ٩٢ مسافری فرۆکەی لەشکرییەکە وەک باوەڕدەکریت بەیانی یەکشەمە گیانیان لە دەست دابێت کاتێک فڕۆکەکە چەند خۆلەک دوای فڕێنی لە شاری سۆچی لە باشووری ڕووسیا کەوتە نێو دەریاوە.

ماکسیم سۆکولۆف، وەزیری ڕاگواستنی ڕووسیا ڕۆژی دووشەمە گوتی کە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە ڕەنگە ئاکامی هەڵەی فرۆکەوان یان گرفتی تکنیکی بووبێت.

ئەو فڕۆکەیە بۆ لاذقیەی سوریا دەچوو، کە گرووپێک لە ئەندامانی گرووپی موسیقای فەرمی لەشکری ڕووسیای تێدا بوون..

ڕاپۆرتەکان دەڵێن کە دۆخی کەش و هەوا لە کاتی فرینەکەدا گونجاو بوو و فڕۆکەکە هیج نیشانەیەکی جێگای مەترسی نەنارد.

بە گوێرەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، ئەو گرووپەی موسیقا دەچوون بۆ سوریا تا لە ڕێ و ڕەسمی ساڵی نوێی زانینی لە پێگەی ئاسمانی ڕووسیا لە دەرەوەی شاری لاذقیە لە سوریا دا بەشداری بکەن..

XS
SM
MD
LG