Accessibility links

دادگایەک: پـۆلیسێکی پـێشووی ڕووسیا 78 ژنی کوشتووە


میخائیل پـۆپـۆکۆڤی
میخائیل پـۆپـۆکۆڤی

پـۆلیسێکی پـێشووی ڕووسیا کە لە زینداندایە بە تۆمەتی کوشتنی 22 ژن، وا ئێستا لە لایەن داگایەکی وڵاتەکەیەوە بە تاوانکار دانراوە لە کوشتنی 56 ژنی دیکە، بەمەش 78 ژنی کوشتووە.

دادگایەکی سیبیریا لە ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتە ئەو ئەنجامەی میخائیل پـۆپـۆکۆڤی تەمەن 54 ساڵ کە خەڵکی شاری ئانگارسکی سیبیریایە، لە نێوان ساڵانی 1994 هەتا 2000 ئەو ژنانەی کوشتووە.

نابراو لە ساڵی 2012 دەسـتگیرکرا و لەسەر کوشتنی 22 سزای زیندانی هەتاهەتایی درا.

پـۆلیسی ڕووسیا لە هەرێمی ئیرکوتسک بۆ چەندان ساڵ سەرقاڵی لێکۆڵینەوە بووە بۆ دۆزینەوەی ئەو تاوانکارەی دەستدرێژی کردبووە سەر دەیان ژن و پاشان کوشتبوونی. دواتر دەسەڵاتداران بڕیار دا تاقیکردنەوەی DNA بۆ نزیکەی 230 هەزار لە دانیشتوانی شاری ئانگارسک بکرێت تاوەکو ئەم مرۆڤ کوژە بدۆزرێتەوە کە ئاسەواری خۆی بەسەر تەرمی یەکێک لە قوربانیـیەکاندا جێهێشتبوو.

میدیاکانی ڕووسیا دەڵێن سەد ساڵە وڵاتەکەیان مرۆڤ کوژی وەک میخائیل پـۆپـۆکۆڤی نەبیستووە.

XS
SM
MD
LG