Accessibility links

سەرۆک ئەرکانی سوپای ڕوسیا دڵنیایی دەداتە ناتۆ سەبارەت بە مانۆرە سەربازییەکان


دەزگای هەواڵی ڕوسی لەزاری جەنەڕاڵ ڤالێری جێراسیمۆڤی سەرۆک ئەرکانی سوپای ڕوسیاوە بڵاویکردەوە جەنەڕاڵ ڤالێری بە جەنەڕاڵی ئەمەریکی کۆرتیس سکابارۆی سەرکردەی باڵای هێزەکانی ناتۆی لە ئەوروپا وتووە کە نوێترین مەشقە سەربازییەکانی مۆسکۆ تەنها بەرگرییە و هیچی تر.

دەزگا هەواڵییەکە وتی جیراسیمۆڤ ئاماژەی بە مانۆڕە سەربازییەکانی ڕوسیا داوە کە بە ناوی زاباد ناسراوە و ڕۆژی پێنجشەممە دەستی پێکردووە هەتاوەکو 20 ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت. مەشقەکان لە ناوچە سەربازییەکانی ڕوسیا و ڕوسیای سپی و ڕۆژئاوای ڕوسیا و دوورگەی کالینینگرادی ڕوسی دەریای بەڵتیقدا بەڕێوەدەچێت.

ناتۆ لەنزیکەوە چاودێری مەشقە سەربازییەکان دەکات و دەڵێت ژمارەیەکی زۆر زیاتر بەشداری لە مانۆڕەکەدا دەکات وەک لەوەی مۆسکۆ ڕایگەیاندبوو وتبوویی 21700 سەرباز بەشدار دەبێت، بەڵام ژمارە ڕاستەکە نزیکەی سەد هەزار سەربازە و مەشقەکان هەڵدانی موشەکی بالیستیکی تێدایە کە دەتوانن سەری چەکی ناوەکیی هەڵبگرن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەر

XS
SM
MD
LG