Accessibility links

ڕوسیا باڵیۆزخانەکەی لە یەمەنەوە دەگوازێتەوە بۆ ڕیاز


دەزگای هەواڵی ڕوسی لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ماریا زاخارۆڤاوە بڵاویکردەوە ڕوسیا بوونی سیاسیی خۆی لە یەمەن ڕادەگرێت و نوێنەرانی وڵاتەکەی یەمەنیان بەجێ هێشتووە بەهۆی خراپی ڕەوشی سەنعای پایتەختەوە.

دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکس لە زاری وەزارەتی دەرەوەوە بڵاویکردەوە نوێنەری ڕوسیا لە یەمەن و هەندێک لە دیبلۆماتکاران بۆ ماوەیەکی کاتی لە ڕیازی پایتەختی سعودیە کار دەکەن.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ناکۆکییەکان و جەنگی یەمەن بوونەتە هۆی دروستبوونی خراپترین قەیرانی مرۆیی لە جیهاندا.

دەزگای هەواڵی سعودیە لە زاری هاوپەیمانێتی عەرەبی بە ڕابەرایەتی سعودیەوە بڵاویکردەوە لە ماوەی ڕابردوودا ڕۆژی سێشەممە فڕۆکەیەکی ڕوسی کارمەندانی باڵیۆزخانەی ڕوسی و هەندێک لە سیاسەتمەدارانی ڕوسی لە سەنعاوە دەرکردووە و بەرەو سعودیە ڕۆشتوون.

دەزگاکە لە سەرچاوەیەکی فەڕمی هاوپەیمانێتی عەرەبییەوە ڕایگەیاند داوای لێکراوە ڕێگە بە فڕۆکە ڕوسیەکە بدات ئەندامانی باڵیۆزخانەکە هەڵبگرێت و دواتر فڕۆکەکە فڕۆکەخانەی سەنعای بەجێهێشووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG