دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکس لە زاری بەڕێوبەری کۆمپانیایەکی حکومی ڕوسیاوە بۆ هەناردەکردنی چەک بڵاویکردەوە ڕوسیا لە مانگی حەوتدا دەست دەکات بە ڕادەستکردنی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس 400 ی ڕوسی بە تورکیا.
ئەلیکساندەر میخیێڤی بەڕێوبەری کۆمپانیای ڕوسوبۆرۆن ئیکسپۆرت وتی " هەموو شتێک گفتوگۆی لەسەر کراوە و لەسەر هەمووی ڕێکەوتوون."
لە ماوەی ڕابردوودا ئەمەریکا هەڕەشەی لە تورکیا کرد و وتی ئەگەر تورکیا ئێس 400 لە ڕوسیا بکڕێت ئەوا سزا دەسەپێنین بەسەر ئەو وڵاتەدا. ئەنقەرەش دەڵێت کڕینی ئێس 400ی ڕوسی پێویستی بەوە نیە سزا بسەپێنرێت بەسەرماندا چونکە تورکیا دوژمنی واشنتن نیە و پابەندە بە هەموو بەرپرسیارێتیەکانیەوە لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز