Accessibility links

ڕوسیا میوانداری دانوستانەکانی ئاشتی سوریا دەکات


ئەلکساندەر لاڤریێنتیڤ
ئەلکساندەر لاڤریێنتیڤ

ڕوسیا و تورکیا و ئێران ڕۆژی سێشەممە ڕایانگەیاند لە مانگی حەوتدا خولی داهاتووی دانوستانەکانی ئاشتی سوریا لە شاری سوچی ڕوسیا ئەنجام دەدرێت نەوەک لە ئەستانەی پایتەختی کازاخستان.

کۆمەڵەی ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سوریا ڕایگەیاند بایکۆتی دانوستانەکان دەکات بەهۆی ئەوەوە کە ڕوسیا میوانداری دەکات.

لە نوێتری دانوستانەکانی ئەستانەدا کۆبوونەوەکەی مانگی حەوت ڕاگەیەندرا. ڕوون نەبوو بۆچی شوێنی دانوستانەکانی داهاتوو گۆڕاوە.

گەورە نوێنەری ڕوسیا لە ئەستانە ئەلکساندەر لاڤریێنتیڤ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " دەزانین کە ئەمە هەندێک سەیرە بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ڕەوشەکەی ئێستای سەر خاکی سوریا، ڕاستییەکی نوێیە و دەمانەوێت کارێکی نوێ بکەین و زیاتر سەنگەکە بخەینە سەر لایەنە سیاسیی و مرۆییەکان."

نوێنەری ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سوریا یاسر عبدول ڕەحیم وتی ئەم هەنگاوە جێی قبوڵکردن نیە.

جێی ئاماژەیە لە سەرەتای ساڵی 2017 ەوە ڕوسیا و ئێران و تورکیا لە ئەستانە بە ڕێکخراوی دانوستاندن ئەنجام دەدەن سەبارەت بە شەڕی ناوخۆی سوریا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG