Accessibility links

ڕوسیا دەڵێت چاودێری جووڵە دەریاییەکانی ئەمەریکا دەکات بە ئاڕاستەی سوریا


سوپای ڕوسیا وتی لەنزیکەوە چاودێری ڕەوشەکەی دەوروبەری سوریا دەکات و ئاگاداری جوڵەی هێزی دەریایی ئەمەریکایە بە ئاڕاستەی سوریا.

هێزی دەریایی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کۆمەڵێک کەشتی جەنگی هەڵگری فڕۆکە جەنگییەکان ڕۆژی چوارشەممە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا دەجوڵێن.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە بەیاننامەیەکدا وتی " لەنزیکەوە چاودێری ڕەوشەکەی دەوروبەری سوریا و هەموو ناوچەکە دەکەین."

وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ سەبارەت بە ئەگەری کردەوەی سەربازیی لە سوریا، وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وتی " لەجیاتی ئەوەی ئەمەریکا گفتوگۆ لەسەر خۆ ئامادەکردنی هاوپەیمانان بکات بۆ هاویشتنی موشەک بۆ سوریا، دەبوایە دووبارە بنیادی شاری ڕەققەی وێرانکراوی بنایەوە و یارمەتیی پێشکەشی دانیشتوانەکەی بکردایە کە لە ئازار و نەهامەتیدا دەژین."

وەزارەتەکە وتیشی ڕۆژی پێنجشەمە پۆلیسی سەربازی ڕوسیا دەچێتە ناو دۆماوە.

سەرجاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG