شەمە ڕوسیا ڕایگه‌یاند، ئه‌مریکا به کشانه‌وه‌ی له‌ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی له‌گه‌ڵ ئێران "هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره".
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا "سێرگی ریابکۆف"ڕه‌خنه‌ی له لێدوانی ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆکی ئه‌مریکا دانۆڵد ترامپ گرت کە وڵاته‌که‌ی له ئێستادا سزا له‌سه‌ر ئێران دانانێت به‌هۆی به‌رنامه ناوهکیهکهیهوه، به‌ڵام دواتر له‌ئه‌مساڵدا ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌کانی گۆڕانکاری به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت ئه‌وا ئه‌مریکا له ڕێکه‌وتنه‌که ده‌کشێته‌وه، سه‌رباری ئه‌مه‌ش گوتی مۆسکۆ له‌پێناو مانه‌وه‌ی ئه‌و ڕێکه‌وتنه مێژوویییه کار دەکات.
هه‌روه‌ها ڕیابکۆف له‌لێدوانه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی "ئینته‌رفاکس" گوتی"ئێمه بهئەمه ده‌گه‌ینه ئاکامێک که له ناوخۆی ئه‌مریکادا بڕیارێک سەبارەت به کشانه‌وه له ڕێکه‌وتنه ناوه‌کیه‌که دراوە یاخود له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌و بڕیاره‌دان".
ڕیابکۆف گوتیشی،"ئه‌وه دەبێتە گه‌وره‌ترین هه‌ڵه له سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی واشنگتن".
ڕێکه‌وتنه‌که، کە له مانگی 6ی ساڵی 2015دا له نێوان ئێران و ئه‌مریکا وڕوسیا و چین و فه‌ره‌نسا و بریتانیا و ئه‌ڵمانیا و یه‌کێتی ئه‌وروپادا کرا، ده‌ڵێت سزای نێوده‌وڵه‌تی به پێی قۆناغ له‌سه‌ر ئێران لاده‌برێت ئەگەر ئێران دەست لە پەرەسەندنی بەرنامەی ناو‌کی هەڵبگرێت.