Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا: ڕوسیا بەشدار نابێت لە وتوێژە نێودەوڵەتیەکان سەبارەت بە ڤەنزوێلا


نیکۆلاس مادورۆ

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ئاماژەی بەوەدا مۆسکۆ بەشداری ناکات لە وتوێژە نێودەوڵەتیەکاندا سەبارەت بە قەیرانە سیاسییەکەی ڤەنزوێلا کە وابڕیارە مانگی داهاتوو لە پیرۆ بەڕێوەبچێت.

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند مۆسکۆ داواکەی ڕەت کردۆتەوە بەهۆی ئەوەوە کە بانگهێشتی نوێنەرانی حکومەتەکەی نیکۆلاس مادورۆی ڤەنزوێلا نەکراوە بۆ وتوێژەکان.

جێی ئاماژەیە پیرۆ بانگهێشتی چین و ڕوسیا و کوبا و ئەمەریکا و دەیان وڵاتی دیکەی کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕەوشی ڤەنزوێلاکە وابڕیارە لە شەشی مانگی هەشتدا لە لیمای پایتەختی وڵاتەکە بەڕێوەبچێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG