Accessibility links

ڕوسیا دەڵێت لە پەیوەندییدایە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلادا


وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە بەرپرسانی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا لەنێویشیاندا ڕابەری ئۆپۆزسیۆن خوان گوایدۆ لە پەیوەندییدان لەگەڵ ڕوسیادا.

وەزارەتەکە لە زاری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤەوە بڵاویکردەوە " ئێمە چالاکانە لەگەڵ نوێنەرانی گۆڕەپانی سیاسیی ڤەنزوێلا و حکومەت و کەسایەتیەکانی ناو ئۆپۆزسیۆندا گفتوگۆ دەکەین، لایەنگرانی خوان گوایدۆش لە پەیوەندیدان لەگەڵمان."

ماڵپەڕەکە لە لاڤرۆڤەوە بڵاویکردەوە مۆسکۆ بە ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلای ڕاگەیاندووە " کێشە ناوخۆییەکان لەڕێی گەڕان بە دوای دەستوەردانی دەرەکیدا چارەسەر نەکات." ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ ئەمەریکا.

جێی ئاماژەیە هەریەک لە ئەمەریکا و زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا خوان گوایدۆیان وەکو سەرۆکی یاسایی ڤەنزوێلا ناساندووە و پشتیوانی لێدەکەن، بەڵام هێشتا چین و ڕوسیا و کوبا پشتیوانی لە حکومەتەکەی نیکۆلاس مادورۆ دەکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG