دەزگای هەواڵی ڕوسی لە زاری جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی ڕیابکۆڤەوە بڵاویکردەوە ڕوسیا بەنیازە کۆمەڵێک هەنگاو بنێت بۆ پشتیوانیکردنی هێزە چەکدارەکانی ڤەنزوێلا.
ڕوسیا هاوپەیمانێکی بەهێزی حکومەتەکەی نیکۆلاس مادورۆیە و مۆسکۆ و پەکین پشتیوانی لێدەکەن لەکاتێکدا زۆربەی وڵاتانی ڕۆژئاوا پشتیوانی لە ڕابەری ئۆپۆزسیۆن خوان گوایدۆ دەکەن.
دەزگاکە لە ڕیابکۆڤەوە بڵاویکردەوە " دەمەوێت ئاماژە بەوە بدەم من بەدیاریکراوی باس لە کارکردن دەکەم بەو کەلوپەلە سەربازییانەی کە ڕەوانەی ئەوێ کراون."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز