Accessibility links

ڕوسیا و ئەمەریکا رێکەوتن لەسەر ئەوەی لێدانەکانی ئەمەریکا بۆ سەر سوریا دووبارە نەبێتەوە


دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕوسی لە وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرجی لاڤرۆڤەوە ڕایگەیاند بە هاوتا سورییەکەی وەلید موعەلیمی وتووە ڕوسیا و ئەمەریکا ڕێکەوتون لەسەر لێدانەکانی ئەمەریکا بۆ سەر سوریا نابێت دووبارە ببێتەوە

وتی لەمیانەی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسندا گەیشتوونەتە ئەم ئەنجامە.

بەڵام لە واشنتن وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریک وتی ڕێکس تیلەرسن بە دووری نەزانت لە داهاتوودا هێرشی تر ئەنجام بدات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا مارک توتەر لە بەیاننامەیەکدا وتی " وەزیری ڕوونی کردۆتەوە هیچ ئامانجێکی تریان نیە دوای هێرشە موشەکیەکە بەڵام هێرشی تری لە داهاتوودا بەدوور نەزانی."

وتیشی " ڕوسیا دەتوانێت دەسەڵاتەکانی بەکاربێنێت بەسەر ئەسەددا بۆ ئەوەی جارێکی تر پێویست نەکاتەوە ئەمەریکا بجوڵێتەوە."

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG