Accessibility links

کرێملین دەیەوێت کەناڵی فۆکس نیوز داوای لێبووردن لە پـوتن بکات


کرێملین دەیەوێت کەناڵی فۆکس نیوز داوای لێبووردن بکات لەو قسەیەی بە پوتن وتراوە و دەڵێت جێی قبوڵ نییە، ئەمەش دوای ئەوەی لە میانەی چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ سەرۆک دانۆڵدا ترامپ پێشکەشکارەکەی فۆکس نیوز سەرۆکی ڕووسیای بە کەسێـکی خراپ ناودێرکرد.

بێڵ ئۆڕایلی پێشکەشکارەکەی فۆکس نیوز لە میانەی وتووێژی لەگەڵ سەرۆک ترامپ وەکو " بکوژ" وەسفی ڤلادیمێر پوتنی کرد و هەوڵی دەدا وەهای لێبکات زیاتر باس لەوە بکات بۆچی بەو ڕادەیە ڕێز لە ڤلادیمێر پوتن دەگرێت.

دیمیتری پـسکۆڤ وتەبێژی فەڕمی کرێملین لە کۆنفرانسێـکدا کە لە ڕێگەی تەلەفونەوە ئەنجامی دا بە ڕۆژنامەنووسانی وت" ئەو وشانەی فۆکس نیوز بەکاری هێناون لای ئێمە جێی قبووڵ نیـیە وە لە ڕاستیدا خوازیارین ئەو کەناڵە بەڕێزە داوای لێبوردن بکات."

ڕاوبۆچوونەکانی سەرۆک ترامپ سەبارەت بە پوتن جێی سەرنجن لە ئەمەریکا لە پاش دەزگا هەواڵگریـیەکانی وڵاتەکە مۆسکۆیان تۆمەتبارکرد بە هاککردنی کۆمپـیوتەری دیموکراتەکان لە میانەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی.

XS
SM
MD
LG