Accessibility links

سەرۆک ئەرکانی هەریەک لە سوپای ڕوسیا و ئەمەریکا باس لە هێرشە ئاسمانییەکانی ڕوسیا لە سوریا دەکەن


ڕۆژنامەی کۆمێرسانت بڵاویکردەوە سەرۆک ئەرکانی سوپای ڕوسیا جەنەڕاڵ ڤالێری جیراسیمۆڤ و هاوتا ئەمەریکییەکەی جەنەڕاڵ جۆزێف دانفۆرد لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا باسیان لە لێدوانەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا کردووە کە گوایە ڕوسیا بۆمبارانی ئەو چەکدارانەی کردووە کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێدەکات لە سوریا.

هۆزە چەکدارەکانی سوریا کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێدەکات وتیان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا و حکومەتی سوریاوە لە پارێزگای دەیر ئەلزور بۆمباران کراون.

سوپای سوریای دیموکراتیش کە بەهەمان شێوە ئەمەریکا پشتیوانی لێدەکات ڕایگەیاند لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕوسیادا شەش لە چەکدارەکانی برینداربوون.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیاش هەموو ئەوانەی ڕەت کردەوە و وتی فڕۆکەکانی تەنها چەکدارانی ڕێکخراوی داعشیان کردۆتە ئامانج و پێش ئەوەی هێرشەکانیش ئەنجام بدەن ئەمەریکایان ئاگادارکردۆتەوە.

کۆمێرسانت لە زاری سەرچاوە سەربازییەکانەوە کە نەیانویست ئاشکرا بکرێن بڵاویکردەوە جیراسیمۆڤ و دانفۆرد یەک کاتژمێر بە تەلەفون قسەیان کردووە و باسیان لەو بابەتە کردووە.

وتیشی مۆسکۆ هەمیشە دوو کاتژمێر پێش ئەوەی هێرشەکان لە سوریائەنجام بدات ئەمەریکا ئاگادار دەکاتەوە و دواتر زانیارییەکان سەبارەت بەو ئامانجانەی کە پێکاوییەتی بە ئەمەریکا دەڵێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG