Accessibility links

سیناتۆرێکی ئەمەریکی : دەستێوەردانی ڕوسیا بۆ هەڵبژاردنەکان گەورەترین هەڕەشەی جیهانییە


باڵاترین ئەندامی دیموکراتەکان لەناو لیژنەی هەواڵگری لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا وتی هەوڵەکانی ڕوسیا بۆ دەستێوەردانی هەڵبژاردنەکانی وڵاتانی تر یەکێکە لە گەورەترین هەڕەشەکانی سەر جیهان.

مارک وارنەری سیناتۆری دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی پیران لەگەڵ دەستپێکردنی دانیشتنە ساڵانەییەکەی لیژنەکەدا سەبارەت بە هەڕەشە جیهانییەکان کە سەرکردەکانی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمەریکا لێدوانی تێدا دەدەن وتی " دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی ڕوسیا لە ئەرکە دیموکراتییەکانی وڵاتانی جیهاندا هەڕەشەیە و پێویستە لەسەرمان پێکەوە کاربکەین بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو هەڕەشانە."

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG