Accessibility links

سوپای ڕوسیا چاودێری کەشتیەکی جەنگی ئەمەریکی دەکات لە دەریای ڕەشدا


کەشتی جەنگی دژە موشەکی ئەمەریکی یو ئێس ئێس ئاڵری بێرک

دەزگای هەواڵی تاسی ڕوسی لە زاری وەزارەتی بەرگری ڕوسیاوە بڵاویکردەوە سوپای وڵاتەکە چاودێری کەشتیەکی جەنگی دژە موشەکی ئەمەریکی یو ئێس ئێس ئاڵری بێرک دەکات، دوای ئەوەی کەشتیەکە چووەتە دەریای ڕەشەوە تاوەکو بەشداری لە ئەرکەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆدا بکات.

ئەم مانۆڕە لەکاتێکدایە گرژییەکان لە ناوچەکە زیادیکردووە، لەلایەکەوە ڕوسیا مەشقی سەربازیی ئەنجام دەدات و لەلایەکی دیکەشەوە ئۆکرانیا و هاوپەیمانێتی ناتۆ بە هەمان شێوە مەشقی سەربازیی ئەنجام دەدەن.

ئۆکرانیا و ئەمەریکا دەڵێن نیگەرانن لە جموجوڵە سەربازییەکانی ڕوسیا لەنزیک سنوورەکانی ئۆکرانیا و پێیان وایە ڕوسیا ئامادەکاری دەکات بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا. لەلای خۆیەوە مۆسکۆ ئەو گومانانە ڕەت دەکاتەوە.

کەشتیگەلی شەشی ئەمەریکا و ئالڕی بێرک بە ئەرکێکی ڕۆتینی چوونە دەریای ڕەشەوە، ئەمەش ڕۆژێک دوای ئەوەی ڕوسیا وتی مەشقی سەربازیی لەڕێی فڕۆکە و کەشتیە جەنگیەکانیەوە لەو دەریایەدا ئەنجامداوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG