Accessibility links

وەڵامی ڕوسیا بۆ داواکەی سەرۆک ترامپ: با لە چەکی کیمیایی ئەمەریکاوە دەست پێبکەین


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ماریا زاخارۆڤا

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا داوای لە واشنتن کرد چەکە کیمیاییەکانی لەناوببات، ئەوەش وەکو گاڵتەیەک بە پیشنیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بۆ کۆتایی هێنان بە پیشبڕکێی جیهان بۆ خۆپڕچەککردن.

سەرۆک ترامپ لە ماوەی ڕابردوودا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە هەژماری خۆی نوسیویەتی " پەیوەندیمان لەگەڵ ڕوسیادا لە هەموو کاتێک خراپترە بە جەنگی ساردیشەوە. هیچ بیانوویەک بۆ ئەوە نیە. ڕوسیا پێویستی بە یارمەتی ئێمەیە بۆ برەو پێدان بە ئابووری وڵاتەکەیی و ئەوەش شتێکە ئێمە دەتوانین بە ئاسانی بیکەین و دەمانەوێت هەموو وڵاتان پێکەوە کار بکەن. پێشبڕکێی خۆپڕچەککردن بوەستێنن."

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ماریا زاخارۆڤا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ سەرۆک ترامپ نوسیویەتی " پێشنیارێک هەیە بۆ لەناوبردنی چەکی کیمیایی. چەکی ئەمەریکی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG