Accessibility links

ئەندام پەرلەمانێکی ڕوسی: هێرشەکەی ئەمەریکا لە سوریا دوژمنکارییە


دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکس لە زاری ئەندام پەرلەمانی ڕوسیا فرانز کلینچسڤیچەوە بڵاویکردەوە ئەو هێرشە ئاسمانییانەی هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا ئەنجامیدان لە دژی هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا کارێکی دوژمنکارییە.

وتیشی " کارەکانی هاوپەیمانێتی ئەمەریکا لەگەڵ یاساکاندا یەک ناگرنەوە و بێ گومان دوژمنکاریین."

جێی ئاماژەیە هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا دژی ڕێکخراوی داعش وتی کۆمەڵێک هێرشی ئاسمانییان دژی هێزەکانی سەر بە ڕژێمی سوریا ئەنجامداوە کە پێشتر ئەو هێزانەی هێرشیان کردبووە سەر بنکەیەکی سەرکردایەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG