Accessibility links

لاڤرۆڤ داوا لە ئەمەریکا دەکات ڕێز لە یەکێتی خاکی سوریا بگرێت


دەزگای هەواڵی ڕوسیا لە زاری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرجی لاڤرۆڤەوە بڵاویکردەوە لاڤرۆڤ داوای لە ئەمەریکا کردووە ڕێز لە یەکێتی خاکەکانی سوریا بگرێت و واز دروستکردنی ناکۆکی بهێنێت لە سوریا.

ئەم لێدوانانەی لاڤرۆڤ دوای ئەوە هات کاتێک فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمەریکا فڕۆکەیەکی سەربازی حکومەتی سوریای خستە خوارەوە و واشنتن ڕایگەیاند فڕۆکە سوریەکە ناوچەیەکی بۆردومان کردووە کە نزیک بووە لەو هێزانەوە کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێدەکات، بەڵام سوریا وتی لەکاتێکدا فڕۆکە سوریەکە خراوەتە خوارەوە کاتێک کە بۆردومانی چەکدارانی ڕێکخراوی داعشی کردووە.

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرجی ڕیابکۆڤ بە دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی وت مۆسکۆ واشنتن ئاگاداردەکاتەوە لەبەکارهێنانی هێز دژی هێزەکانی حکومەتی سوریا.

سێرجی ڕیابکۆڤ وتی سزا نوێیەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ڕوسیا وا لە ڕوسیا دەکات بە هەمان شێوە وەڵام بداتەوە.

وتیشی لە ڕۆژی 23 ی مانگی شەشدا لە سان پیتەرسبێرگ لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا تۆماس شانندا کۆدەبێتەوە و باس لە کێشەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە دەکەن.

هەروەها لاڤرۆڤ وتی دانوستاندنەکانی ئاشتی سوریا لە 10 ی مانگی حەوتدا لە ئەستانە دەستپێدەکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG