Accessibility links

لاڤرۆڤ دەڵێت ئەمەریکا نیازی نیە سوریا بەجێبهێڵێت


دەزگای ڕاگەیاندنی ڕوسی ئاماژەی بەوەدا وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ وتوویەتی ئەمەریکا نیازی نیە سوریا بەجێبهێڵێت سەرەڕای ئەوەی واشنتن وتی پلانی هەیە بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا.

لاڤرۆڤ لە پەکین بە ڕۆژنامەنووسانی وت هیوادارە بابەتەکە ڕوونتر ببێتەوە لە بارەی چۆنێتی هاریکاریکردن بۆ یەکلایی کردنەوەی بابەتی سوریا.

لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە بەیاننامەکەی وەزیرانی دەرەوەی کۆمەڵەی وڵاتانی حەوتی پیشەسازی کە تیایدا سەرکۆنەی سوریایان کردووە، لاڤرۆڤ وتی " ترسیان لە ڕوسیا بە ئاشکرا کۆنتڕۆڵی کردوون."

جێی ئاماژەیە وەزیرانی دەرەوەی کۆمەڵەی حەوتی پیشەسازی ڕۆژی دووشەممە کۆبوونەوە بۆ سەرکۆنەکردنی ڕوسیا و وتیان ڕەفتارەکانی ڕوسیا نابەرپرسانەن و بوونەتە هۆی تێکدانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا، هەروەها داواشیان لە مۆسکۆ کرد یاریدەدەر بێت بۆ چارەسەرکردنی ململانێکانی سوریا.

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا وەزیرانی دەرەوەی کۆمەڵەکە وتیان " داوا لە ڕوسیا دەکەین واز بهێنێت لەو ڕەفتارانەی کە بە توندی زیان بە هەلی هاریکارییەکان بۆ دووبارە بنیاندنانەوە دەگەیەنێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG