Accessibility links

ڕوسیا: ئەمەریکا بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە سوریا پێشێل دەکات


وەزارەتی بەرگری ڕوسیا وتی واشنتن بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە سوریا پێشێل دەکات لەوەی ڕێگە دەدات چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ڕۆژانە هێرش ئەنجام بدەن دژی سوپای سوریا لە غوتەی ڕۆژهەڵات و دیمەشق.

ئەم لێدوانەی ڕوسیاش وەکو وەڵامدانەوەیەک بوو بۆ تۆمەتەکانی ئەمەریکا کە ڕۆژی یەکشەممە وتی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا سەرەڕای بڕیارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاگربەست هێرشی ئاسمانییان لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی گەمارۆدراو ئەنجامداوە.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا وتی واشنتن بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان پێشێل دەکات و هیچ شتێک ناکات بۆ ڕێگەگرتن لە ئۆپۆزسیۆن تاوەکو هێرشەکانی لە غوتەی ڕۆژهەڵات و دیمەشق بوەستێنێت کە بوونەتە هۆی کوژرانی هاوڵاتیانی مەدەنی.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە " واشنتن هیچ شتێک ناکات بۆ وەستاندنی توندوتیژییەکانی ئەو چەکدارانەی ئۆپۆزسیۆن کە لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەودان لە غوتەی ڕۆژهەڵات."

وتیشی ڕوسیا تۆمەتەکانی ئەمەریکا ڕەت دەکاتەوە سەبارەت بەوەی مۆسکۆ بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ ئاگربەست پشتگوێ خستبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG