Accessibility links

کرملێن: ڕه‌نگه‌ ڤیه‌نا شوێنێک بۆ ئه‌گه‌ری کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی پوتین - تڕامپ بێت


گوته‌بێژی کرملین ده‌ڵێت ده‌کرێت ڤیه‌نا شوێنێک بۆ ئه‌گه‌ری کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی نێوان ڤلادمر پوتن و سه‌رۆک تڕامپ بێت.

دمیتری پێسکۆف شه‌مه‌ گوتی هه‌ر دوو ڕێبه‌ر له‌ مانگی سێ سه‌باره‌ت به‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ دوابوون و ڤیه‌نایان وه‌ک ئه‌گه‌ری شوێنێک بۆ وتووێژ ئاماژه‌ پێکردبوو.

به‌ڵام پێسکۆڤ کوتی، هێچ بڕیارێک سه‌باره‌ت به‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ نه‌درا.

پێسکۆف، له‌ ده‌مێکدا له‌ چین ده‌دوا شوێنێک پوتن به‌شداری کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی هه‌ریمی ده‌کات، گوتی، "هیچ ڕێکه‌وتنێکی راسته‌قینه‌ یان تێگه‌یشتنێک نه‌بووه‌، و ئێستا هیچ بابه‌تێکی ڕوون بۆ قسه‌کردنه‌ نیه‌."

تڕامپ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی حه‌وت وڵاتی پێشه‌سازی له‌ کانادایه‌. ئه‌و دره‌نگانی شه‌مه‌ بۆ سنگاپۆر ده‌چێت که‌ بڕیاره‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی لوتکه‌یی له‌ گه‌ڵ ڕێبه‌ری کوریای باکور پێک بهێنێت.

XS
SM
MD
LG