Accessibility links

پوتن: ڕوسیا موشەکی قەدەغەکراو بەرهەم دەهێنێت ئەگەر ئەمەریکا لە پەیماننامەی هێزی ناوەکی بکشێتەوە


سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن

سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن وتی ئەگەر ئەمەریکا لە پەیماننامەی هێزی ناوەکیی مەودا ناوەند بکشێتەوە ئەوا مۆسکۆ موشەکی قەدەغەکراو بەرهەم دەهێنێت.

جێی ئاماژەیە ئەمەریکا 60 ڕۆژی داوە بە ڕوسیا تاوەکو پابەند بێت بە پەیماننامە ناوەکییەکەوە و بێتاوانی خۆی بسەلمێنێت، ئەگەر نا ئەوا ئەمەریکا لە پەیماننامەکە دەکشێتەوە.

پوتن لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا ئەمەریکای تۆمەتبار کرد بەوەی لۆمەی ڕوسیا دەکات دەڵێت پەیماننامەکەی پێشێل کردووە، وتیشی ئەمە تەنها بیانوویەکە بۆ ئەوەی لە پەیماننامەکە بکشێنەوە.

ئاماژەشی بەوەدا زۆرێک لە وڵاتان ئەو موشەکانە بەرهەم دەهێنن کە پەیماننامەکە قەدەغەی کردووە، بەڵام مۆسکۆ و واشنتن پابەندبوون بە پەیماننامەکەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG