Accessibility links

تاس: ڕوسیا ئامادەیە بۆ وتوێژکردن لەگەڵ ئەمەریکادا سەبارەت بە پەیماننامەی هێزی ناوەکیی


جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی ڕیابکۆڤ

دەزگای هەواڵی تاسی ڕوسیا لە زاری جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی ڕیابکۆڤەوە بڵاویکردەوە ڕوسیا ئامادەیە وتوێژ لەگەڵ ئەمەریکادا بکات سەبارەت بە پەیماننامەی هێزی ناوەکیی مەودا ناوەند لەسەر ئاستی سیاسیی و سەربازی.

دەزگاکە لە زاری ڕیابکۆڤەوە بڵاویکردەوە " ئێمە ئامادەین گفتوگۆ بکەین ئەگەر ئەمەریکا ئامادە بێت بۆ گفتوگۆکردن."

وتیشی " ئەگەر وابێت ئەوا ئێمە بۆ سبەینێ ئامادە دەبین. بەڵام گفتوگۆکان دەبێت لەسەر بنەمای یەکسانی بێت لە مافەکاندا."

جێی ئاماژەیە ساڵی ڕابردوو ئەمەریکا هەڕەشەی کشانەوەی کرد لە پەیماننامەکە کە لە ساڵەکانی هەشتاکاندا لە نێوان ئەمەریکا و ڕوسیادا واژۆ کراوە و تیایدا قەدەغەی دەکات چەکی ناوەکی مەودا ناوەند لە ئەوروپادا بڵاوبکرێتەوە. ئەمەریکا دەڵێت ڕوسیا پابەند نیە بە پەیماننامەکەوە و لەلای خۆشیەوە ڕوسیا ئەوە ڕەت دەکاتەوە و بە هەمان شێوە دەڵێت ئەمەریکا پابەند نیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG