Accessibility links

لاڤرۆڤ داوا لە ئەمەریکا و کۆریای باکوور دەکات دەست بکەن بە ئەنجامدانی گفتوگۆکان


دەزگای ڕاگەیاندنی ڕوسیا بڵاویکردەوە وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرجی لاڤرۆڤ داوای لە ئەمەریکا و کۆریای باکوور کردووە دەست بکەن بە دانوستانەکان.

هەروەها لە زاری لاڤرۆڤەوە بڵاویکردەوە ڕوسیا ئامادەیە کار ئاسانی بکات بۆ بەڕێوەچوونی ئەم دانوستانانە.

مۆسکۆ دەمێکەیە داوا لە پیۆنگیانگ و واشنتن دەکات دەست بکەن بە گفتوگۆکردن بۆ وەستاندنی گرژییەکان سەبارەت بە بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی کۆریای باکوور.

هەروەها لە ماوەی ڕابردوودا نەتەوە یەکگرتووەکان سزای نوێی سەپاند بەسەر کۆریای باکووردا، پیۆنگیانگیش وتی سزا نوێیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کردەوەیەکە لە کردەوەی جەنگ و دەگاتە ئەو ئاستەی کە گەمارۆ بخرێتە سەر هەموو دارایی وڵاتەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG