نوێنەری ڕوسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڤاسیلی نیبینزیا داوای لە کۆریای باکوور کرد تاقیکردنەوە ناوەکیی و موشەکییەکانی بوەستێنێت و هەروەها داوای لە ئەمەریکا و کۆریای باشووریش کرد مەشقە سەربازییە هاوبەشەکەیان ئەنجام نەدەن کە وابڕیارە لە مانگی دوانزەدا ئەنجام بدرێت و وتی " ئەنجامدانی ئەو مەشقانە بارودۆخەکە خراپتر دەکات."
لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا وتی " ئێمە داوا دەکەین هەموو لایەنەکان ئەم گرژییانە بوەستێنن."
وتیشی " گرنگە هەنگاوێک بڕۆنە دواوە و دەرەنجامی هەموو جوڵەیەک بزانن."
کرێملن ڕۆژی چوارشەممە وتی نوێترین تاقیکردنەوەی موشەکی باڵیستیکی کیشوەربڕی کۆریای باکوور گرژییەکانی ناوچەکە زیاتر دەکات و هەموو لایەنەکان لەیەکتر دووردەخاتەوە لە خاڵی دەستپێکی گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسیی بۆ بابەتەکە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز