Accessibility links

ڕیابکۆڤ: هەر هەنگاوێکی ناژیرانە لەدژی کۆریای باکوو دەبێتە هۆی تەقینەوە


جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سیرگی ڕیابکۆڤ وتی هەر هەنگاوێکی ناژیرانە سەبارەت بە کۆریای باکوور دەبێتە هۆی زیادبوونی گرژییەکان و پێویستە سیاسییانە چارەسەر بکرێت.

لە کۆبوونەوەی لوتکەی کۆمەڵەی برێکس کە لە چین بەڕێوەدەچێت ڕیابکۆڤ وتی " بەهێزتر و زیرەکترەکە دەبێت ئارام بگرێت.. هەر هەنگاوێکی گەمژانە لەوانەیە ببێتە هۆی تەقینەوە."

لە کاتێکی جیادا ڕیابکۆڤ وتی ڕەفتارەکانی واشنتن سەبارەت بە دامەزراوە سیاسییەکانی ڕوسیا لە ئەمەریکا کوێرانەیە.

شایەنی باسە ئەمەریکا داوای لە ڕوسیا کرد کونسوڵخانەکەی لە سان فرانسیسکۆ دابخات و هەروەها دوو دامەزراوەی تری بازرگانی لە واشنتن و نیویۆرک دابخات، ئەمەش نوێترین کاردانەوەی نێوان هەردوو وڵاتە کە بۆتە هۆی خراپبوونی پەیوەندییەکان بۆ نزمترین ئاستی لەدوای جەنگی ساردەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG