Accessibility links

بەرپرسێکی ڕوسی: کیم دەڵێت تۆپەکە لە یاریگای ئەمەریکادایە سەبارەت بە چەکداماڵین


دەزگای ڕاگەیاندنی ڕوسیا لە زاری سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی پەرلەمانی ڕوسیا ڤالەنتینا ماتڤینکۆوە بڵاویکردەوە چاوی بە سەرۆکی کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون کەوتووە و وتوویەتی بەنیاز نیە هیچ هەنگاوێکی تاکلایەنانە بنێت بە ئاڕاستەی داماڵینی چەکی ناوەکیی و چاوەڕێی وەڵامی ئەمەریکا دەکات سەبارەت بەو هەنگاوانەی کە ناویەتی.

جێی ئاماژەیە ڕۆژی شەممە ماتڤینکۆ لە پیۆنگیانگ چاوی بە ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون کەوت.

دەزگاکە لە زاری ماتڤینکۆوە بڵاویکردەوە کیم کاتێک سەبارەت بە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ قسەی کردووە سیاسییانە دواوە. هەروەها وتوشیەتی هیوادارە ڕوسیا پشتیوانی بکات لە کەمکردنەوەی شوێنەواری سزاکانی ئەمەریکادا بۆ سەر وڵاتەکە.

لەلایەکی دیکەوە ڕاوێژکاری کرێملن یوری ئۆشاکۆڤ وتی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن نوسراوێکی بۆ کیم ناردووە و تیایدا بانگهێشتی کردووە بۆ ڕوسیا، بەڵام وتی پلانی کۆبوونەوەی دوو سەرۆکەکە هێشتا گفتوگۆی لەسەر نەکراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG