Accessibility links

مۆسکۆ دەڵێت مافی خۆیەتی سزا بسەپێنێت بەسەر دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ئەمەریکا لە ڕوسیادا


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وتی ڕوسیا مافی خۆیەتی فشار بخاتە سەر دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ئەمەریکا لە ڕوسیا وەکوو وەڵامدانەوەیەک لەبەرامبەر فشارەکانی ئەمەریکا بۆ سەر وێستگەیەکەی تەلەفیزیۆنی ڕوسی لە ئەمەریکا کە کرێملن پشتیوانی لێدەکات.

بەرپرسانی ڕوسیا واشنتنیان بەوە تۆمەتبار کرد فشاری ناپێویست دەخەنە سەر تەلەفیزیۆنی ڕوسیا لە ئەمەریکا کە ئەوەش کەناڵێکی تەلەفیزیۆنیە ڕوسیا پشتیوانی لێدەکات و هەندێک لە ئەمەریکا بەوە تۆمەتباری دەکەن کە دەست وەردەداتە سیاسەتی ناوخۆی ئەمەریکاوە و کەناڵەکەش ئەو تۆمەتە ڕەت دەکاتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ماریا زیخارۆڤا وتی بەرپرسانی ئەمەریکا بە هەموو شێوەیەک فشار دەخەنە سەر ئەرکەکانی ڕوسیا لە ئەمەریکا و مۆسکۆش مافی خۆیەتی وەڵام بداتەوە.

وتەبێژەکە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئێن تی ڤی ڕوسی وتی " بە هیچ شێوەیەک یاسای ڕوسیامان بەکار نەهێناوە بۆ فشار خستنە سەر ڕۆژنامەنووسە بیانییەکان و چاودێرەکان بە هەموو جۆرەکانیانەوە."

وتەبێژەکە باسی لەو یاسایە کرد کە لە ساڵی 1991 لە ڕوسیا دەرچووە و دەڵێت ئەگەر هاتوو دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ڕوسی لە وڵاتێکی بیانی فشاری خرایە سەر ئەوا مۆسکۆ مافی خۆیەتی فشاری گونجاو بخاتە سەر دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئەو وڵاتە بیانیە لەناو خاکی ڕوسیادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG