Accessibility links

نوێنەری ڕوسیا لە لوبنان: هەر موشەکێکی ئەمەریکی بۆ سوریا بهاوێرژرێت دەخرێتە خوارەوە


نوێنەری ڕوسیا لە لوبنان ئەلیکساندەر زاسیبکین وتی هەر موشەکێکی ئەمەریکی بۆ سوریا بهاوێژرێت ئەوا دەخرێتە خوارەوە و ئەو شوێنەش دەکرێتە ئامانج کە لێوەی دەهاوێژرێت، ئەوەش لە هەنگاوێکدا کە لەوانەیە ببێتە هۆی قوڵکردنەوەی ناکۆکییەکان لە جەنگی سوریادا.

لە لێدوانێکیدا زاسیبکین وتی ئەو لێدوانانەی لە سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن و سەرۆک ئەرکانی ڕوسیاوە وەرگرتووە.

سوپای ڕوسیا لە 13 ی مانگدا وتی وەڵامی هەر هێرشێکی ئەمەریکا لە سوریا دەداتەوە و هەموو ئەو موشەک و تۆپهاوێژانەش دەکاتە ئامانج کە بەشداری دەکەن لە هێرشەکەدا.

زاسیبکین بە کەناڵی ئەلمەناری سەر بە حیزبووڵای وت " ئەگەر هێرشێک بکرێت لەلایەن ئەمەریکییەکانەوە، ئەوا موشەکەکان دەخرێنە خوارەوە و ئەو شوێنانەش کە موشەکەکانیان لێوە هاویژراوە دەکرێنە ئامانج."

وتیشی " لەم ڕۆژانەی دواییدا دەبینین ئەم بابەتە خەریکە ڕوودەدات و دەبێت پێکدادان ڕوونەدات و ئێمە ئامادەین بۆ ئەنجامدانی دانوستان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG