Accessibility links

نوێنەرێکی ڕوسیا: ڕوسیا ئامادەکاری بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا ناکات


باڵیۆزی ڕوسیا بۆ یەکێتی ئەوروپا ڤلادیمێر چیژۆڤ
باڵیۆزی ڕوسیا بۆ یەکێتی ئەوروپا ڤلادیمێر چیژۆڤ

باڵیۆزی ڕوسیا بۆ یەکێتی ئەوروپا وت ڕوسیا ئامادەکاری ناکات بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا، ئەمەش دوای ئەوەی ڕوسیا وڵاتانی ڕۆژئاوای نیگەران کرد بەهۆی زیادکردنی هێزەکانیەوە لەسەر سنووری ئۆکرانیا.

باڵیۆزی ڕوسیا بۆ یەکێتی ئەوروپا ڤلادیمێر چیژۆڤ بە ڕۆژنامەی دای وێڵتی ئەڵمانی وت ڕوسیا ویستوویەتی یارمەتی ئەو هاوڵاتیانە بدات کە بە زمانی ڕوسی قسە دەکەن و ئەو هاوڵاتیانەشی کە لە وڵاتێکی دیکە دەژین، بەڵام ئاماژەی بەوەدا ڕوسیا هەرگیز نەیویستووە ئامڕازی سەربازیی بۆ ئەو مەبەستە بەکاربهێنێت.

ڕۆژنامەکە لە زاری چیژۆڤەوە بڵاویکردەوە " ڕوسیا پلانی هێرشکردنە سەر هیچ وڵاتێکی نیە. دەتوانم دڵنیاتان بکەمەوە هیچ هێزێکی ڕوسی لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا ناکات."

ڕۆژی سێشەممە سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن وتی ڕوسیا هیچ هەلێکی نیە بۆ کشانەوە لە ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئەمەریکادا سەبارەت بە ئۆکرانیا، وتیشی ئەگەر وڵاتانی ڕۆژئاوا " دوژمنکارییەکانیان " ڕانەگرن ئەوا مۆسکۆ ناچار دەبێت بە توندی وەڵام بداتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG