Accessibility links

رووسیا دەلێت پێشتر بە ئەمەریکایان گوتبوو چ شوێنێک بۆ هێرش کردن هێڵی سوورە


لاڤڕۆڤ گوتی ئاکامەکانی هیرشەکانی ئاسمانی نیشانیان دا کە هێزەکانی هاوپەیمان هێڵەکانی سووریان نەبەزاند

وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگێی لاڤڕۆڤ ئێدعای کردوە کە موسکۆ دیاری کرد هێزەکانی ئەمەریکا، بەریتانیا و فەڕانسە هێرش بۆ کام شوێن لە سوریا ببەن.

بە گوێرەی لاڤڕۆڤ، رووسیا لە ڕۆژەکانی پێش هێرشەکە پەیوەندی لە گەڵ هێزەکانی هاوپەیمان هەبوو و بە ئەوانی گوتووە کە کام شوێن "هێڵەکانی سوورن" و هێرشکردنی ئاسمانی بۆ سەر ئەو هێڵانە بۆ پەسند کردن نابێت. کاربەدەستانی رووسیا پێشتر هوشداریان دا کە هەر هێرشێک بۆ سەر خاکی سوریا ئاکامی توڵەئەستاندنەوەی لە لایەن رووسیاوە بەدوادا دەبێت.

هێزەکانی هاوپەیمان سێ جەبەخانە و ناوەندی بەرهەم هێنانیان لە وەڵام بە هێرشی جێی گومانی کیمیایی لە ٧ی مانگی چوار بۆ سەر مەدەنێکان داوە کە ئەو هێرشە دا لانی کەم ٤٠ کەس لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان لە دۆما لە نزیک دمشق کوژران.

رووسیا، وەک پشتیوانی ئەسەد، حاشای کرد کە هێرشێکی کیمیایی ڕوویدابێت. لێکۆلەرانی ڕێکخراو بۆ قەدەغەی چەکەکانی کیمیایی لە هەوڵدابوونە بچنە دۆما و بزانن چی روویدا بەڵام نەیانتوانیوە دەستیان بە ئەو شارە ڕابگات.

لاڤڕۆڤ لە وتووێژێکی لە گەڵ ئاژانسی سکای نیوز دا گوتی: "لە پلەی ڕێبەرایەتی، لە نێو ژێنڕالەکان، لە نێوان نوێنەرانی ئێمە و ڕێبەرایەتی هاوپەیمانان پەیوەندیمان هەبوو. ئەوان سەبارەت بە ئەوە کە هێلەکانی سووری ئێمە لە کوێن ئاگادار کران کە هێڵەکانی سوور لە سەر ئەردیشی دەگرتەوە."

هەروەها گوتیشی، "ئاکامەکان نیشانیان دا کە ئەوان سنووری هێڵەکانی سووریان نەبەزاند."

لاڤڕۆڤ ئاگایی دا کە رووسیا ئێستا خەریکی پلاندانە کە چەکەکانی بەرگری نوێی ئێس-٣٠٠ بداتە سوریا دات بۆ ئەوەی لە بەرامبەر هێرشەکانی داهاتوو دا وڵات بپارێزێت.

جەختی کرد کە "ئێمە ئێستا هیچ بەرپرسایەتێکی ئەخلاقیمان نیە."

هەروەک خۆی گوتی، ئەوان بەرپرسایەتی ئەخلاقیان هەبوو کە ئەو کارە بۆ ١٠ ساڵان ئەنجام نەدەن.

XS
SM
MD
LG