Accessibility links

ڕوسیا داوا لە ئەمەریکا دەکات سیستمە موشەکییە بەرگرییەکانی لە ڕۆمانیا لەناوببات


وەزارەتی بەرگری ڕوسیا وتی پێویستە لەسەر ئەمەریکا سیستمی موشەکی بەرگری ئێم کەی 41 کە لە ڕۆمانیا جێگیری کردووە لەناوببات، ئەمەش لەپێناو ئەوەدا جارێکی دیکە ڕوسیا پابەند ببێتەوە بە پەیماننامەی هێزی ناوەکی مەودا ناوەندەوە کە بەروارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی جەنگی سارد.

وتیشی پێویستە لەسەر ئەمەریکا بە هەمان شێوە فڕۆکە هێرشبەرەکانیشی لە ڕۆمانیا لەناوببات.

وەزارەتەکە ئاماژەشی بەوەدا بانگهێشتی پاشکۆی سەربازیی ئەمەریکا کردووە لە کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە ڕوسیا تاوەکو داواکارییەکانی مۆسکۆی بداتێ.

لە دەستپێکی ئەم هەفتەیەدا ڕوسیا پەیماننامەی هێزی ناوەکی مەودا ناوەندی ڕاگرت دوای ئەوەی واشنتن ڕایگەیاند لە ماوەی شەش مانگدا لە پەیماننامەکە دەکشێتەوە ئەگەر هاتوو ڕوسیا پێشێلکارییەکانی لە پەیماننامەکەدا ڕانەگرێت. مۆسکۆش ڕەتی دەکاتەوە پەیماننامەکەی پێشێل کردبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG