Accessibility links

نوێنەری ڕوسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ناتوانرێت ئەگەری شەڕ لەگەڵ ئەمەریکادا بەدوور بگیردرێت


نوێنەری ڕوسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڤاسێلی نیبینزیا

نوێنەری ڕوسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڤاسێلی نیبینزیا داوای لە ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی کرد خۆیان بەدوور بگرن لە کردەوەی سەربازیی لە سوریادا بەهۆی هێرشە کیمیاییەکەی سوریاوە و وتی " ناتوانرێت ئەگەری ڕوودانی جەنگ لەنێوان واشنتن و مۆسکۆدا بەدوور بگیردرێت."

دوای کۆبوونەوە داخراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایش کە لەسەر داوای پۆلیڤیا ساز کرابوو بۆ باسکردن لەسەر هەڕەشەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ سەبارەت بە ئەنجامدانی کردەوەی سەربازیی لە سوریا، نیبینزیا وتی ڕەوشەکە مەترسیدارترە بەوەی کە هێزە سەربازییەکانی ڕوسیا لە سوریادا بوونیان هەیە.

نیبینزیا بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئەرکی سەرەکی ئەوەیە کە خۆمان بەدوور بگرین لە جەنگ. هیوادارم خاڵێک نەبێت کە گەڕانەوە لێی زۆر درەنگ بێت."

کاتێک سەبارەت بەوەی کە ئایا ئاماژە بە جەنگی نێوان ڕوسیا و ئەمەریکا دەدات یان نا، نیبینزیا وتی " بەداخەوە ناتوانم هیچ ئەگەرێک بەدوور بگرم چونکە ئێمە ئەو نامانەمان بینیوە کە لە واشنتنەوە دێن و باس لە هەڵگیرساندنی جەنگ دەکەن."

سەرۆک ترامپیش وتی کۆبوونەوە ئەنجام دەدات سەبارەت بە سوریا و بەمزووانە بڕیارێک دەدات.

هەروەها ڕوسیاش داوای کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد سەبارەت بە سوریا و داوای لە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش کرد بەیاننامەیەکی ئاشکرا بدات لە کۆبوونەوەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG