Accessibility links

سەرۆکی هەواڵگری ڕوسیا: هەست دەکەین جەنگی سارد گەڕاوەتەوە


سێرگەی ناریشکین
سێرگەی ناریشکین

سەرۆکی هەواڵگری دەرەوەی ڕوسیا سێرجی ناریشکین وتی ڕەفتارەکانی واشنتن بەرامبەر ڕوسیا ئاماژە بەوە دەدات کە دەکرێت باس لە گەڕانەوەی جەنگی سارد بکرێت.

ناریشکین لە کۆنگرەیەکی ئاسایشدا لە مۆسکۆ وتی " واشنتن ئێستا گرنگی دەدات بە بەرەنگاربوونەوەی شتێک کە بوونی نیە و پێی دەوترێت هەڕەشەی ڕوسی. شتەکە گەیشتۆتە ئاستێک کە تایبەتمەندی بێ مانای هەیە بەشێوەیەک کە دەکرێت باس لە گەڕانەوەی ساتە تاریکەکانی جەنگی سارد بکرێت."

وتیشی ژەهراویکردنی سیخوڕەکەی پێشووی ڕوسیا سێرگەی سکریباڵ لە بەڕیتانیا کارێکی وروژێنەرانەیە لەلایەن هەواڵگری ئەمەریکا و بەڕیتانیاوە.

وتیشی " تەنانەت بابەتی سکریباڵ وروژێنەرانەبوو و لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئەمەریکی و بەڕیتانیاوە پلانی بۆ دانرابوو. هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپی کوێرانە شوێنی لەندەن و واشنتن ناکەون و لەجیاتی ئەوە دەچن بە وردی ڕووداوەکە هەڵدەسەنگێنن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG