ڕوسیا هۆشیاریدا لە گەشتکردن بۆ دەرەوە و داوای لە هاوڵاتیانی کرد دووبارە چاو بخشێننەوە بە گەشتەکانیاندا و وتی ئەمەریکا شوێن ڕوسەکان دەکەوێت لە جیهاندا و دەستگیریان دەکات.
بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا گەشتیارە ڕوسەکان ئاگادار دەکاتەوە لەوەی کە ڕووبەڕووی مەترسی دەستگیرکردن دەبنەوە لە وڵاتانی دیکەدا لەسەر داوای ئەمەریکا و دواتر ڕادەستی ئەمەریکا دەکرێن.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت " سەرەڕای داواکانمان بۆ باشکردنی هاریکارییەکانی نێوان بەرپرسانی ئەمەریکی و ڕوسی، دەزگای هەواڵگری تایبەتی ئەمەریکا بەردەوامن لە شوێنکەوتنی ڕوسەکان لە جیهاندا."
وتیشی " بەهۆی ئەم بارودۆخەوە جەخت دەکەینەوە لە پێویستی ئەوەی هاوڵاتیان دووبارە چاو بخشێننەوە بە گەشتەکانیاندا کاتێک پلان بۆ گەشت کردن دادەنێن."
ئاماژەشی بەوەدا لە دەستپێکی ساڵی 2017 ەوە ئەمەریکا دەستی هەبووەلە دەستگیرکردنی زیاتر لە 10 هاوڵاتی ڕوسی لە وڵاتانی بیانیدا.
لەو دەستگیرکردنانەش بۆ نمونە چوار هاوڵاتی ڕوسی بوون لە ئیسپانیا و لاتیڤیا و یۆنان دەستگیرکران بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی ئەلیکترۆنی.
حەوت هاوڵاتی ڕوسی دیکە لە ساڵی 2017 دا لە ئەمەریکا و دەرەوەی ئەمەریکا دەستگیرکراون.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز