Accessibility links

کریملین: ڕوسیا لەوانەیە کاردانەوەی هەبێت سەبارەت بە درێژکردنەوەی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر ڕوسیا


کریملین ڕایگەیاند ڕوسیا مافی خۆیەتی هەنگاوی تۆڵەسەندنەوە بنێت دژی یەکێتی ئەوروپا دوای ئەوەی یەکێتییەکە سزا داراییەکانی سەر ڕوسیایان درێژکردەوە.

دەزگای هەواڵی ڕوسیا لە زاری دیمیتری بێسکۆڤی وتەبێژی کریملینەوە بڵاویکردەوە بێسکۆڤ وتوویەتی" چۆن مامەڵە بکرێت لەگەڵماندا بە هەمان شێوە مامەڵە دەکەینەوە و هیچ کەسێکیش ئەوە ڕەت ناکاتەوە."

شایەنی باسە یەکێتی ئەوروپا لە جوڵەیەکی چاوەڕوانکراودا سزا داراییەکانی سەر ڕوسیای درێژکردەوە هەتاکوو 31 ی مانگی یەکی ساڵی 2018 .

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG