Accessibility links

ڕوسیا شکستی هێنا بۆ کردنەوەی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ سەبارەت بە هێرشە کیمیاییەکەی سوریا


نوێنەری ڕوسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڤاسێلی نیبینزیا
نوێنەری ڕوسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڤاسێلی نیبینزیا

هەوڵێکی ڕوسیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا شکستی هێنا بۆ کردنەوەی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ سەبارەت بە هێرشە کیمیاییەکەی سوریا دوای ئەوەی پڕۆژە بڕیارەکەی کە پێشنیاری کردبوو تەنها شەش دەنگی بەدەستهێنا.

حەوت ئەندامی ئەنجومەنەکە لەدژی پێشنیارەکەی ڕوسیا دەنگیاندا و دوو ئەندامیش دەنگیان نەدا.

جێی ئاماژەیە پەسەندکردنی بڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێویستی بەنۆ دەنگ هەیە بێ ئەوەی هیچ کام لەو وڵاتانەی کە ئەندامی هەمیشەیین لە ئەنجومەنەکەدا کە ئەوانیش ڕوسیا و چین و فەڕەنسا و بەڕیتانیا و ئەمەریکان مافی ڤیتۆ دژی بڕیارەکە بەکاربهێنن. هەروەها ناشتوانرێت مافی ڤیتۆ بەکاربهێنرێت هەتاوەکوو پێشنیارەکە یاخوود بڕیارەکە نۆ دەنگ بەدەست نەهێنێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG